وەزیری تەندروستیی ئێران بۆ گەڕان بەدوای سەرۆککۆمار دەچێتە شوێنی ڕووداوەکە

شەیری بکە لە:
وەزیری تەندروستیی ئێران بۆ گەڕان بەدوای سەرۆککۆمار دەچێتە شوێنی ڕووداوەکە

بەهرام عەین ئیلاهی، وەزیری تەندروستیی ئێران

ئاڤا نیوز

 

وەزیری تەندروستیی ئێران بۆ میدیاکان ڕایگەیاند، سەرجەم پێداویستییە دەرمانی و پزیشکییەکانیان لە شوێنی ڕووداوەکە جێگیر کردووە، گەڕانەکانیان بە دوای سەرۆککۆمار بەردەوامە.

 

وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ 19-5-2024 ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆککۆماری ئێران لەگەڵ هاوتا ئازربایجانییەکەی بەنداوێکیان لەسەر ڕووباری ئاراس کردەوە، دوای گەڕانەوەی سەرۆککۆماری ئێران، هێلیکۆپتەرەکە بەهۆی خراپیی کەشوهەوا، نیشتنەوەی ناچاری کردووە.

 

لێدوانی فەرمی: بەهرام عەین ئیلاهی، وەزیری تەندروستیی ئێران ڕایگەیاند: لە ناوچەی گەڕانین و هێزەکانی فریاکەوتن لە گەڕان بەردەوامن، بەڵام تەمێکی زۆر هەیە و گەڕان ئاستەمە.

 

چی ڕوودەدات؟ لە ئەگەری مردنی ڕەئیسی، محەممەد موخبەر، جێگری یەکەمی سەرۆککۆماری ئێران، دوای ئەوەی لەلایەن خامنەییەوە پەسەند بکرێت، دەبێتە سەرۆککۆماری ئێران، پاشان لە ماوەی پەنجا ڕۆژدا سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێت.

شەیری بکە لە: