سێ مۆزەخانەی گەورە لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن

شەیری بکە لە:
سێ مۆزەخانەی گەورە لە هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن

دیمەنێک لە مۆزەخانەی هەولێر

ئاڤا نیوز

 

بەرێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپووری هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنێت، سێ مۆزەخانەی پێشکەوتوو لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دروست دەکرێن.

 

وێنە گەورەکە: تاوەکو ئێستا هیچ مۆزەخانەیەکی پێشکەوتوو هاوشێوەی مۆزەخانەکانی جیهان لە هەرێمی کوردستان بوونی نییە، بۆ ئەو مەبەستە بڕیارە لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک و سلێمانی بەشێوازی مودێرن سێ مۆزەخانە دروست بکرێن.

 

لێدوانی فەرمی: کەیفی مستەفا، بەرێوەبەری گشتیی شوێنەوار و کەلەپووری هەرێمی کوردستان بە ئاڤا نیوزی گوت: "بەرێوەبەرایەتیی شوێنەواری پارێزگاکان ئاگادار کراونەتەوە کە زەویی پێویست بۆ دروستکردنی مۆزەخانەکان ئامادە بکەن، دواتریش دیزاینەکانیان دیاری دەکرێت و بودجەی پێویستیان بۆ تەرخان دەکرێت، ئینجا دەست بە جێبەجێکردنیان دەکرێت".

شەیری بکە لە: