لە 18 ڕۆژدا 25 کورد لە ئێران لە سێدارە دراون

شەیری بکە لە:
لە 18 ڕۆژدا 25 کورد لە ئێران لە سێدارە دراون

وێنە:گێتی

ئاڤا نیوز


بەپێی ئامارێکی یەکێک لە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لە ماوەی 18 ڕۆژدا لانیکەم سزای لە سێدارەدانی 25 بەندکراوی کورد لە ئێران جێبەجێ کراوە.


ڕاپۆرتی فەرمی: بەپێی ئاماری ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە ماوەی 18 ڕۆژی ڕابردووی ئەم مانگەدا، بەلایەنی کەمەوە 25 هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانە جیاوازەکانی ئێران لەسێدارەدراون، بەمەش لە سەرەتای ساڵی 2024ـەوە و تا ئێستا ژمارەی لەسێدارەدراون گەیشتووەتە 72 کەس.


زانیاریی زیاتر: ئەو هاووڵاتییە کوردانە بە تۆمەتی جیاواز دەستگیرکراون و سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێنرابوو، لە زیندانەکانی ناوەندیی ئورمیە، کەرەج، کرماشان، ئیلام، سەڵماس، میاندواو، شیراز و ئیسفەهان سزایەکانیان جێبەجێکراوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە تەواوی ئێران 233 کەس لە نەتەوە جیاوازەکان لەسێدارە دراون.


کاریگەری و لێکەوتەکانی: بەردەوامیی پرۆسەی لە سێدارەدان لە ئێران نەتەوەیەکگرتووەکانی بەتەواوی نیگەران کردووە، داوا دەکرێت هەرچی زووە دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە لەسێدارەدانەکان ڕابگرن.  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان