مامۆستایانی وانەبێژ دادەمەزرێنرێن

شەیری بکە لە:
مامۆستایانی وانەبێژ دادەمەزرێنرێن

زانکۆی سەلاحەدین

ئاڤا نیوز 

 

بەرێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕایگەیاند، زانیاریی زیاتریان لەبارەی هەزار وانەبێژ ڕەوانەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کردووە.

 

وێنە گەورەکە: بڕیارە ئەم هەفتەیە خشتەی بودجە لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران بکرێت، وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان دەیەوێت پێش پەسەندکردنی پڕۆژەیاسایەکە، پشکی وانەبێژانی زانکۆ و پەیمانگەکان جێگیر بکرێت.

 

لێدوانی فەرمی: د. توانا نەجەف، بەڕێوەبەری گشتیی دیوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "ناو  و زانیاریی هەزار و 982 وانەبێژی زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکانی هەرێمی کوردستان، بۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان نێردراوە و لەوێشەوە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق دەکرێت".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو وانەبێژانە خاوەنی بڕوانامەی بەکالۆریۆس، ماستەر و دکتۆران، بەشێکیان بەگوێرەی کاتژمێری وانەگوتنەوە و بەشێکی دیکە بەگوێرەی پشکی وانەکانیان پارەیان بۆ هەژمار دەکرێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ