داوای دوورخستنەوەی پەرلەمانتارێكی عێراق دەكرێت

شەیری بکە لە:
داوای دوورخستنەوەی پەرلەمانتارێكی عێراق دەكرێت

پەرلەمانتار هەیبەت حەلبووسی لەکاتی شکانی سەریدا لە دانیشتنەکەی دوێنێ

ئاڤا نیوز 


لە دوای شەڕ و گرژییەکانی دوێنێی پەرلەمان، پەرلەمانتارێک داوا دەکات ئەندامێتیی هەیبەت حەلبووسی پەرلەمانتاری هاوپەیمانیی تەقەدووم هەڵبوەشێنرێتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: "هەیبەت حەلبووسی هەڕەشەی بەکارهێنانی هێزی دەکرد بۆ ڕێگریکردنی لە بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان، ئەمەش ڕیگریکردنە لەوەی پەرلەمان ئەرکی دەستووری خۆی بەجێبگەیێنێت و پێشێلکردنی سوێندی دەستووریە، بۆیە ئەندامێتیی هەڵدەوەشێتەوە" باسم خەششان، پەرلەمانتاری عێراق.


وێنە گەورەکە: دوێنێ گەڕی دووەمی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ دەنگدان بە سەرۆکی نوێی پەرلەمان بەڕێوەچوو، هیچکام لە بەربژێران دەنگی پێویستی زۆرینەی ژمارەی پەرلەمانتارانیان نەهێنا، هەڵبژاردن چووە گەڕێکی نوێی دەنگدان و دواتر بەهۆی گرژیی نێوان پەرلەمانتاران دانیشتنەکە هەڵگیرا.


زانیاریی زیاتر: بەهۆی ئەو شەڕ و گرژییانەی دوێنێی پەرلەمان بەشێک لە پەرلەمانتاران برینداربوون، یەکێک لەوانەش هەیبەت حەلبووسی بوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: