زیاتر لە 70 دووکانی قەیسەری کۆنی کەرکووک سووتاون

شەیری بکە لە:
زیاتر لە 70 دووکانی قەیسەری کۆنی کەرکووک سووتاون

بازاڕی قەیسەری کۆنی کەرکووک- ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


زیاتر لە 70 دووکانی بازاڕی کۆنی قەیسەری کەرکووک سووتاون، دوای ئەوەی ئاگر لە چەند لایەکی بازاڕەکە تەشەنەی سەندووە و دواتر كۆنترۆڵ كراوە.


چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە چەند دووکانێکی قەیسەریی کۆنی  کەرکووک کەوتەوە، بەهۆیەوە زیاتر لە 70 دووکان سووتان، زیانی ماددی زۆری لە کاسبکارانی ئەو بازاڕە داوە.


زانیاریی پەیامنێر: لە بازاڕەکە سیستەمی ئاگر کوژێنەوە جێگیر نەکراوە، زیانی زۆر بە باڵەخانەی بازاڕەکە گەیشتووە، بەشێکی دووکاندارەکان %90 ـی دووکانەکانیان سووتاوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بازاڕی کۆنی قەیسەری کەرکووک دەکەوێتە دامێنی قەڵای کەرکووک لە ناوەندی شارەکە، زۆرینەی کاسبکارانی ئەو بازاڕە کورد و تورکمانن، تەمەنی بازاڕەکە بۆ زیاتر لە سێ سەدە لەمەوبەر دەگەڕێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: