کوڕی سەرکردەیەکی عەسائیبی ئەهلی حەق کوژرا

شەیری بکە لە:
کوڕی سەرکردەیەکی عەسائیبی ئەهلی حەق کوژرا

هێزێکی ئەمنی عێراق- بەسرە- میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 


شەوی ڕابردوو لە پارێزگای بەسرە، کوڕی سەرکردەیەکی گرووپی چەکداریی ئەهلی حەق کوژرا و  پێنچ کەسی دیکەش برینداربوون.


زانیاریی بەدەستهاتوو: میدیا عیراقییەکان ئاشكرایانكردووە: چەند چەكدارێكی نەناسراو تەقەیان لە كوڕی سەركردەیەكی عەسائیبی ئەهلی حەق كردووە و پێنج كەسی دیكەش كە لەگەڵیدا بوون برینداربوون.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕووداوەكە لەناوچەی "گەرمە عەلی" بووە لە بەسرە و دوای ڕووداوەکە هێزە ئەمنییەکان چوونەتە ناوچەكە، بەڵام هێرشبەرەكان دەستگیر نەكراون.


باكگراوند: عەسائیبی ئەهلی حەق گرووپێكی چەكداری عێراقییە و لە ساڵی 2011 دامەزراوە و دواتر و لە كاتی شەڕی داعش و لە ساڵی 2014 چووەتە ناو حەشدی شەعبییەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: