زێلینسکی ترسی لە هێرشی فراوانی ڕووسیا هەیە

شەیری بکە لە:
زێلینسکی ترسی لە هێرشی فراوانی ڕووسیا هەیە

ڤۆلۆدمیر زێڵینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا-AFP

ئاڤا نیوز 


هێزەکانی ڕووسیا بەردەوامن لە پێشڕەوی و مەودای هێرشەکانیان لە ئۆكراینا فراوان کردووە، ئەمەش سەرۆكی ئۆكراینای ترساندووە.


وێنە گەورەکە: ڤۆلۆدمیر زێڵینسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ترسی لە هێرشە زەمینییەکانی ڕووسیا هەیە کە لە 10ی ئایارەوە دەستیپێکردووە، لە باکوور و ڕۆژئاوای خارکێڤ مەودایەکی فراونی کۆنترۆڵ کردووە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: هێزەکانی ڕووسیا کە لە چەند مانگی ڕابردوودا پێشکەوتنێکی کەمیان لە سەر خاکی ئۆکرانیا بەدەستهێناوە، هێرشێکی لەناکاویان بۆ سەر ناوچەی خارکیڤی ئۆکرانیا دەستپێکرد و گەورەترین دەستکەوتی خۆیان لە ماوەی 18 مانگدا بەدەستهێنا.


باکگراوند: ئۆکراینا و ڕووسیا لە سێیەم ساڵی شەڕدان، لەو ماوەیەدا ڕووسیا لە پێشڕەوییەکانی بەردەوامە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: