ڕاوێژكارێكی سوودانی لەبارەی پەسەندكردنی بودجە بۆ ئاڤا دەدوێت

شەیری بکە لە:
ڕاوێژكارێكی سوودانی لەبارەی پەسەندكردنی بودجە بۆ ئاڤا دەدوێت

دیناری عێراقی-وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز  


ڕاوێژکاری سوودانی بۆ کاروباری ئابووری ئاماژە بەوەدەدات، ئەنجوومەنی وەزیران وردبینی لەسەر بودجە دەکات و دوو ماددەی نێو خشتەکە پەسەند دەکات.


وێنە گەورەکە: ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ وردبینی لەسەر خشتەی بودجە دەکات بۆ ئەوەی لەم هەفتەیە بنێردرێتە پەرلەمانی عێراق و پەسەند بکرێت.


لێدوانی فەرمی: مەزهەر محەممەد، ڕاوێژکاری سوودانی بۆ کاروباری ئابووری بە ئاڤا نیوزی گوت: "لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی بڕگەی دووەمی ماددەی 77، خشتەی بودجەی گشتیی فیدراڵی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا وردبینی دەکرێت".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماددەی 77 لە یاسای بودجەی گشتی فیدراڵی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق پابەند دەکات، دوای تەواوبوونی ساڵی دارایی 2023، خشتەی بودجە بۆ ساڵانی 2024-2025 ڕەوانەی پەرلەمان بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: