
گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لیستی مووچەی مانگی چواری مەدەنی و هێزە ئەمنییەکانی پێکەوە بۆ بەغدا ناردووە و وەزارەتی دارایی عێراقیش ڕۆژی 16-5-2024 وردبینی تەواو كردووە.
بۆچی گرنگە: وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان مانگانە لیستی مووچەی مووچەخۆران ڕەوانەی بەغدا دەکات، تاوەکو کێشە لە دواکەوتنی مووچە دروست نەبێت و وەزارەتی دارایی عێراقیش هیچ بیانوویەکی بۆ نەناردن و دواخستنی مووچە نەمێنێت.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی بە ئاڤا نیوزی گوت: بە گوێرەی زانیارییەکانمان تا ڕۆژی پێنجشەممە 16-5-2024 وەزارەتی دارایی عێراق وردبینیی لیستی هێزە ئەمنییەکانی تەواو کردووە، ئەوەی ماوەتەوە فەرمانی خەرجکردن و تەمویلکردنیەتی.
زانیاریی زیاتر: لیستی ناوی هێزە ئەمنییەکان بە کۆد بۆ بەغدا نێردراوە، بڕیارە بەم نزیکانە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە تەمویل بکرێت و لە هەرێمی کوردستان مووچەکە بدرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ مانگی پێنج داوای لیستی ناوەکانی لە سەرجەم فەرمانگە و وەزارەتەکان کردووە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
فڕۆکەیەکی عێراقی لە جیاتی نەجەف؛ بەهەڵە لە بەغدا دەنیشێتەوە
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی سنووری عێراق دەستبەسەر 30 هەزار حەبی کەپتاگۆندا دەگرێت
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق کار لەسەر پڕۆژەیەکی تایبەت بە بارانی دەستکرد دەکات
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش: هێرشبەرەكەی ئەمڕۆی دهۆك سوورییە و سەر بە داعشە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
نانسی عەجرەم دێتە هەولێر و لە پاڤیلیۆن کۆنسێرت دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ئەمڕۆوە شەپۆلی گەشتیاری ڕوو لە شارەکانی هەرێمی کوردستان دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ژنانی ئێران بەشدارییان لە نوێژی جەژن کرد
31 ئازار
ئاڤا ڕەمەزانێکی ملیار بینەری تێپەڕ کرد
30 ئازار
ئایا خواردنەوەی چا بۆ خانمانی دووگیان زیانبەخشە؟
29 ئازار
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک پارەی غازی ماڵان بە ئۆنلاین لە هاووڵاتیان وەردەگیرێت