ئەمریکا سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 ئایار
هەواڵی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ماوەی 10 ڕۆژی ئایندە، سەرپەرشتی کۆبووەنەوەیەک بۆ لێکنزیکبوونەوەی لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات.
وێنە گەورەکە: سکۆت بۆڵز، نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە، هەنگاو بە ئاراستەی چارەسەری کێشەکانی نێوان لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکردووە، سەرەتا بە تەنیا لەگەڵ ئەنەکەسە کۆدەبێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای زیاتر لە دوو ساڵ ئەمریکا لایەنەکانی ڕۆژئاوای کۆنەکردووەتەوە، ڕۆژ دوای ڕۆژ ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردی (ئەنەکەسە) و پارتی یەکێتیی دیموکراتی(پەیەدە) زیاتر دەبێت، لەلایەن پەیەدەوە بارەگاکانی ئەنەکەسە دەسووتێنرێن و ئەندامەکانی دەستگیردەکرێن.
لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم برۆ، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندی دەرەوەی ئەنەکەسە بە ئاڤا نیوزی گوت:"ئەمریکا خواستی لێکنزیکبوونەوەی لایەنە کوردییەکانی هەیە، پێداگری لەسەر کۆتایی هاتنی کێشەکان دەکات، بەڵام زەمینەی دانیشتن نالەبارە و پەیەدە ڕێگرە لە لەیەکنزیکبوونەوە."
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
ڕێبەر ئەحمەد: داعش ئێستا زۆر لە ساڵی 2014 بەهێزترە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هونەرمەند زاهیر عەبدوڵڵا کۆچی دوایی کرد
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: داعش هێشتا هەڕەشەیە لە ناوچەکە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی لەبارەی پرسی مووچە قسە بۆ ئاڤا دەکات
6 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات ژمارەیەک دەرفەتی خوێندنی بەخۆڕایی ڕادەگەیەنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل بەرپرسێکی پلە باڵای حیزبوڵڵا لە سووریا دەکوژێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمکاری عەرەبی لەسەر پرسێکی پەیوەست بە عێراق و ئیسرائیل کۆدەبێتەوە