عێراق لە ڕووی خوێندنی باڵاوە لە پلەی 89ـیەمی جیهاندایە

شەیری بکە لە:
عێراق لە ڕووی خوێندنی باڵاوە لە پلەی 89ـیەمی جیهاندایە

خوێندنگەیەکی عێراق-وێنە:مۆنیتۆر

ئاڤا نیوز


بە گوێرەی ڕیزبەندییەکی وێبسایتی (insider monkey) بۆ ئاستی خوێندنی باڵا لە وڵاتانی جیهان، عێراق لە پلەی 89ـیەمدایە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی ڕیزبەندییەکە، بەنگلادیش کە ژمارەیەکی زۆر کرێکاریان لە عێراق هەیە، لە پلەی 60 و لە پێش عێراقەوەیە. هاوکات، عێراق لە سەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە پلەی 11ـیەمدایە؛ سعوودیە و ئیمارات پلەکانی یەکەم و دووەمیان داگیر کردووە. 


زانیاریی زیاتر: هەریەکە لە وڵاتانی ئەمریکا، بەریتانیا و چین لە لوتکەی ڕیزبەندییەکەدان، باشووری سوودان و سۆماڵیش لە کۆتایی لیستەکەدان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: