وەزارەتی دارایی داوای ئامادەکردنی دوو لیست بۆ مووچە دەکات

شەیری بکە لە:
وەزارەتی دارایی داوای ئامادەکردنی دوو لیست بۆ مووچە دەکات

دیناری عێراقی-وێنە:محەممەد شوانی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، بە نووسراوی فەرمی تەواوی فەرمانگەکانی ئاگادار کردووەتەوە دوو لیست بە جیا بۆ مووچەی مانگی پێنج بنێرن.


وێنە گەورەکە: دابەشکردنی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆران بەردەوامە، وەزارەتی دارایی ئامادەسازی بۆ لیستی مووچەی مانگی پێنج دەکات.


زانیاریی بەدەستهاتوو: داوا لە وەزارەت و فەرمانگەکان کراوە، بە جیا دوو لیست بنێرن یەکێکیان بە وردەکاریی پلەبەرزکردنەوە، ئەوەی دیکەیان بێ پلەبەرزکردنەوە، تاوەکو ڕۆژی دووشەممە 20 مانگ ڕادەستی وەزارەتی دارایی بکەن.


لە لایەکی دیکەوە: پڕۆسەی بە دیجیتاڵیکردنی مووچەی مووچەخۆران بەردەوامە، بۆ مووچەی مانگی چوار 25هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی ئامێرەکانی ATM مووچەیان وەرگرتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: