285 پەرلەمانتار لە هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئامادەن

شەیری بکە لە:
285 پەرلەمانتار لە هۆڵی کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئامادەن

نێو هۆڵی پەرلەمان

ئاڤا نیوز 


زۆرینەی ئەندامانی پەرلەمانی عێراق لەنێو هۆڵی پەرلەمانن بۆ دەنگدان لەسەر بەربژێرەکانی سەرۆکایەتیی پەرلەمان.


وێنە گەورەکە:
چوار کەس بەربژێرن بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کە بریتیین لە، مەحموود مەشهەدانی، سالم عیساوی، عامر عەبدولجەبار و تەڵاڵ زەوبەعی کە لە بەرژەوەندیی مەشهەدانی کشایەوە.


زانیاری بەدەستهاتوو:
285 پەرلەمانتار ئامادەی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی پەرلەمانن بۆ دەنگدان لەسەر سەرۆکێکی نوێی پەرلەمان.


بۆچی گرنگە:
دوای زیاتر لە شەش مانگ لە چۆڵبوونی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان، و دوای چوار هەوڵدانی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکەکەی، ئەمڕۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ یەکلاکردنەوەی ئەو پۆستە دەستیپێکردووە.

 

 

شەیری بکە لە: