کڵچدارئۆغلو بە پەندێکی کوردی ڕەخنە لە سزادانی دەمیرتاش دەگرێت

شەیری بکە لە:
کڵچدارئۆغلو بە پەندێکی کوردی ڕەخنە لە سزادانی دەمیرتاش دەگرێت

کڵچدار ئۆغلو-میدیای تورکیا

ئاڤا نیوز 


کەمال کڵچدارئۆغلو، ڕەخنە لە بڕیاری سزادانی دەمیرتاش دەگرێت و دەڵێت "دەمیرتاش پارێزەری ئاشتی و دیموکراسییە نەک تیرۆر".


وێنە گەورەکە: کەمال کڵچدار ئۆغلو، سەرۆکی پێشووی جەهەپە پاڵپشتی لە دەمیرتاش و کورد دەکات و بڕیاری دادگە بە رێککەوتنی سیاسی پشت پەردە ناودەبات.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: کڵچدار، لە هەژماری فەرمی خۆی لە ئێکس نووسیویەتی: "دەمیرتاشی نەتەوە پەروەری کوردان با هی ئێمە بێت، ئەوانەشی فرمێسکی تیمساحی دەڕێژن و لە پشت پەردەوە مامەڵەی سیاسی دەکەن با بۆ ئەردۆغان بن".


زانیاریی زیاتر: کڵچدار بە پەندێکی کوردی کۆتایی بە قسەکانی دێنێت و دەڵێت" مرۆڤ کوژراوی شێر بێت، بەڵام دیلی ڕێوی نەبێت".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: