هەردوو بەربژێری سەرۆکایەتیی پەرلەمان پەیامێک بڵاو دەکەنەوە

شەیری بکە لە:
هەردوو بەربژێری سەرۆکایەتیی پەرلەمان پەیامێک بڵاو دەکەنەوە

پەرلەمانی عێراق-وێنە:ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز 


یەک ڕۆژ پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکەکەی، مەحموود مەشهەدانی و سالم عیساوی کە هەردووکیان کێبڕکێی یەکتری دەکەن بە جیا پەیامیان بڵاو کردەوە.


وێنە گەورەکە: دوای درێژکردنەوەی ماوەی خولی یاسادانان بۆ ماوەی مانگێک، بڕیارە سبەینێ ڕۆژی شەممە، پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکەکەی کۆببێتەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: "بەڵێن دەدەم کە پارێزگاری لە یەکێتی خاکی و خەڵکی عێراق بکەم، سەرۆکایەتیی پەرلەمان دەگەڕێنمەوە سەر ڕێگەی ڕاست". سالم عیساوی وای گوت.


لە لایەكی دیكەوە: مەحموود مەشهەدانی ڕایگەیاند: "تاکە پێوەر کە کاری بۆ دەکەم لە سەرۆکایەتیی پەرلەمان بەرژەوەندیی دەوڵەتی عێراقە و بەڵێن بە گەلی عێراق دەدەم کە ڕۆڵی چاودێری پەرلەمان کارا بکەمەوە ".


ئەوەی پێویستە بیزانیت: هاوپەیمانی تەقەدووم بە فەرمی پشتیوانی خۆی بۆ مەحموود مەشهەدانی ڕاگەیاندووە، سێ لایەنە سوننەکەی دیکەش پشتیوانیی لە سالم عیساوی دەکەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: