لە سەرەتای ئەمساڵەوە 39 حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمارکراوە

شەیری بکە لە:
لە سەرەتای ئەمساڵەوە 39 حاڵەتی تای خوێنبەربوون لە عێراق تۆمارکراوە

وێنە:میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 


لە سەرتاسەری عێراق لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە و تاوەکو ئێستا، 39 حاڵەتی پشتڕاستکراوەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون تۆمار کراون.


لێدوانی فەرمی: "لەکۆی 39 تووشبوو بە نەخۆشی تای خوێنبەربوون پێنج حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمار کراوە". سەیف بەدر، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراقی وای گوتووە.


هۆکارە زانراوەکان: نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە ڕێگەی ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە و تا ئێستا هیچ چارەسەرێکی پزیشکیی بۆ نەدۆزراوەتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا هیچ حاڵەتێكی ئەو نەخۆشییە لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە.


باكگراوند: تا مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو نزیکەی 600 حەڵەتی تووشبوون بەو نەخۆشییە تۆمارکراون و 70 حاڵەتی گیان لەدەستدانیش هەبووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: