وەزارەتی تەندروستی ستیكەری نوێ بۆ دەرمان بەكاردەهێنێت

شەیری بکە لە:
وەزارەتی تەندروستی ستیكەری نوێ بۆ دەرمان بەكاردەهێنێت

وێنەی دەرمان- وەزارەتی تەندروستی

ئاڤا نیوز


وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند ستیکەری نوێی دەرمان بەكاردەهێنێت، دەشڵێت ستیكەرەكە دڵنیاییدەدات لە بەرزیی کواڵیتی، سەلامەتی و کاریگەریی بەرهەمە دەرمانسازی و پزیشکییەکان.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ستیكەرەكە ناوی كۆمپانیای هاوردە، ژمارەی باج، ژمارەی داواكردن، نرخی دەرمانی تێدایە.


لێدوانی فەرمی: سەركار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی بە ئاڤا نیوزی گوت: بۆ ڕێگریکردن لە ساختەکاری، لە لای ڕاستی ستیکەرە نوێیەکەوە موگناتیسێک هەیە کە جۆرێکی تایبەت مەرەکەبی تێدایە و ساختە ناکرێت، لەکاتی نزیکخستنەوەی موگناتیسی تایبەت (لە دەرمانخانەکان هەیە)، ڕەنگی بۆ سەوز دەگۆڕێت.


زانیاریی زیاتر: لە لای چەپی ستیکەرەکە، بارکۆدێک هەیە، لەکاتی سکان کردن بە ئەپی "QR Code Scaner"  کامێرای مۆبایل، کۆمەڵێک زانیاری بە سێ زمان "کوردی، ئینگلیزی و عەرەبی" لەسەر ناو، نرخ، وڵاتی سەرچاوە و جۆری بەرهەم دەخاتەڕوو. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: