ئەنجامەکانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی ڕاگەیێنرا

شەیری بکە لە:
ئەنجامەکانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی ڕاگەیێنرا

وێنەی چەند قوتابییەک لە کاتی تاقیکردنەوە-سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجامی تاقیکردنەوەی خولی یەکەمی پۆلی نۆیەمی  بنەڕەتی ڕاگەیاند.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "قوتابییان و خوێندکارانی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی ئاگادار دەکەینەوە کە لە ئێستاوە دەتوانن ئەنجامەکانی خولی یەکەمی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی (کۆششی ساڵانە و تاقیکردنەوەی نیشتیمانی) بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 بە شێوەی دیجیتاڵی وەربگرنەوە.

 

لێدوانی فەرمی: نورەدین عوسمان، بەرێوەبەری گشتیی تاقیکردنەوەکان بە ئاڤا نیوزی گوت: "نزیکەی 130هەزار قوتابیی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی، لە خولی یەکەمدا تاقیکردنەوەیان کردووە".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاقیکردنەوەی نیشتیمانیی خولی یەکەمی پۆلی نۆیەمی بنەڕەتی لە 07-05-2024 دەستی پێ کرد و لە 14-05-2024 کۆتایی پێهات، تاقیکردنەوەکانی خولی دووەمیش ڕێکەوتی 28-05-2024 دەست پێ دەکات و 04-06-2024 کۆتایی دێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان