مۆنیۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە- وێنە: سۆشیال میدیا
ئاڤا نیوز
پارێزگای هەڵەبجە لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی کوردستان، وەک بەهێزترین شار بۆ تۆڕی 'شارە بەهێزەکانی جیهان'، دیاری کرا.
لێدوانی فەرمی: ڕاستگۆ عادل بەرپرسی بەشی پەیوەندییەکان و هەماهەنگی لە بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەرانی هەڵەبجە، بە ئاڤانیوزی گوت: ئەم تۆڕە نێودەوڵەتییە و زیاتر لە 230 شار لە سەرانسەری جیهان ئەندامن تێیدا، وەک دوبلین لە ئێرلەندا و مەدرید لە ئیسپانیا.
زانیاریی زیاتر: ئامانج لە بوونە ئەندامی ئەم تۆڕە، گرنگیدانە بە شارەکان لەڕووی پەرەپێدان و ئاشتی و کرانەوە و هۆکارێکیشە بۆ گواستنەوەی ئەزموونی هەر شارێک لە بابەتێکی دیاریکراودا. بەشداربوون لە تۆڕەکە، ڕاکێشانی هەلی کارە لە نێو ئەو شارانەی گرفتێکیان هەیە تا توانای گەنجان پەرەی پێ بدرێت.
بۆچی گرنگە: هەڵەبجە وەک پارێزگایەکی خاوەن کەیسی جینۆسایید، بە ڕووی جیهاندا دەکرێتەوە و زیاتر دەناسرێت، ئەمەش دەروازەیەک دەبێت بۆ دروستبوونی دەرفەتی زیاتر بۆ خزمەتکردن و بەرەوپێشچوونی شارەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە