کامێرای چاودێری لە بازاڕی دهۆک دادەنرێت

شەیری بکە لە:
کامێرای چاودێری لە بازاڕی دهۆک دادەنرێت

دیمەنێکی دهۆک-سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز


بەرێوەبەری بەرگریی شارستانیی دهۆک ڕایگەیاند، بەم نزیکانە لە ڕێگای کامێرای جێگیرەوە چاودێریی بازاڕی دهۆک دەکرێت.


چیرۆکی سەرەکی: لە ڕۆژی 01-04-2024 ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی چەلێ لە سەنتەری شاری دهۆک کەوتەوە، دوای زیاتر لە دوو کاتژمێر توانرا ئاگرەکە بکوژێنرێتەوە و زیانی بە 200 دووکان گەیاند، بۆیە کۆمەڵێک ڕێکار دەرکرا بۆ پاراستنی بازارەکە.


لێدوانی فەرمی: عەمید حەسەن، بەرێوەبەری بەرگریی شارستانیی دهۆک بە ئاڤا نیوزی گوت: کۆمەڵێک ڕێکارمان دەرکردووە بۆ پاراستنی بازاڕەکان کە پێویستە دووکاندارەکان لەماوەی مانگێکدا جێبەجێی بکەن.


زانیاريی بەدەستهاتوو: دوای تەواوبوونی ئەو ڕێکارانە ڕاستەوخۆ باشترین شوێن و نزکترین بنکە هەڵدەبژێردرێت بۆ ئەوەی کامێرای چاودێری لێ جێگیر بکرێت. عەمید حەسەن وا دەڵێت.


بۆچی گرنگە: دانانی ئەو کامێرایانە وادەکات بەزوویی هۆکاری هەر ئاگر و ڕووداوێک دەربکەوێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: