پاش دوو هەفتە لە ڕێگریکردن دروێنەی گەنمی جووتیارانی كورد دەستپێدەكاتەوە

شەیری بکە لە:
پاش دوو هەفتە لە ڕێگریکردن دروێنەی گەنمی جووتیارانی كورد دەستپێدەكاتەوە

دەڕاسەیەک لە کاتی دروێنە

ئاڤا نیوز


دروێنەکردنی بەروبوومی جوتیارانی ناوچەی سەرگەڕان، پاش ڕێگرییەکانی سووپای عێراق، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەستی پێ کردەوە.


وێنە گەورەكە: لە سەرەتای زەردبوونی دەغڵی جووتیارانی كورد لە سنووری سەڕگەڕان و پەلكانە و دەوروبەری، عەرەبە هاوردەكان خێمەیان لە ناو بەروبوومەکانیان هەڵدا و ڕێگرییان كرد لەوەی جووتیارانی كورد بەرهەمەكانیان دروێنە بكەن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیژنەیەکی پەرلەمانی عێراق بە سەرۆکایەتی د.شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمان سەردانی ناوچەکەی کرد، بڕیاردرا بە چارەسەرکردنی کێشەی جوتیاران و هەڵگرتنی خێوەتی مانگرتووانی عەرەبی هاوردە.

 

لێدوانی فەرمی: هەڵمەت جەوهەر، جوتیاری گوندی پەلکانە بە ئاڤا نیوزی گوت: ئەمڕۆ لە تەواوی ناوچەکە دروێنەکردنی گەنم و جۆ دەستی پێ کردووە، سوپاس بوخوا هەوڵەکانمان بێ ئەنجام نەبوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ