ئەمریکا گوشار بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانی لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکات

شەیری بکە لە:
US Department of state

US Department of state

ئاڤا نیوز 

 

نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، سوورە لەسەر ئەوەی  لە ماوەی 10 ڕۆژی ئایندە سەرپەرشتیی کۆبووەنەوەیەک بۆ لێکنزیکبوونەوەی لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان بکات.

 

وێنە گەورەکە: سکۆت بۆڵز، نوێنەری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەنگاو بە ئاراستەی چارەسەری کێشەکانی نێوان لایەنە کوردییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەست پێکردووە، سەرەتا بەتەنیا لەگەڵ ئەنەکەسە کۆدەبێتەوە.

 

لێدوانی فەرمی: ئیبراهیم برۆ، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندیی دەرەوەی ئەنەکەسە بە ئاڤا نیوزی گوت، "ئەمریکا خواستی لێکنزیکبوونەوەی لایەنە کوردییەکانی هەیە، پێداگری لەسەر کۆتاییهاتنی کێشەکان دەکات، بەڵام زەمینەی دانیشتن نالەبارە و پەیەدە ڕێگرە لە لێکنزیکبوونەوە".

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای زیاتر لە دوو ساڵ  ئەمریکا لایەنەکانی ڕۆژئاوای کۆنەکردووەتەوە، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەنجوومەنی نیشتمانیی کوردی (ئەنەکەسە) و پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) زیاتر دەبێت، "لەلایەن پەیەدەوە بارەگاکانی ئەنەکەسە دەسووتێنرێن" و ئەندامەکانی دەستگیر دەکرێن.

شەیری بکە لە: