دادگەی فیدراڵی بڕیار لەسەر سکاڵایەکی سەرۆکوەزیران بارزانی لەبارەی هەڵبژاردن دەدات

شەیری بکە لە:
گرافیک: ئاڤا نیوز

گرافیک: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

بڕیارە هەفتەی ئایندە دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق دادبینی لەبارەی سکاڵایەکی سەرۆکوەزیران بارزانی بکات کە دژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تۆماری کردبوو. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت: "ڕۆژی یەکشەممە، 19-05-2024 دادگەی باڵای فیدراڵی سەیری ئەو داوایە دەکات کە لەلایەن سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە دژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان تۆمار کراوە".

 

زانیاریی زیاتر: لە سکاڵاکەدا داوا کراوە "بڕیار لە نادەستووریبوونی ماددەی 2ـی سیستەمی تۆمارکردنی لیستی کاندیدەکان و پەسەندکردنی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی عێراق بدرێت کە لەلایەن کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانەوە دەرچووە. دادگەی باڵای فیدراڵیش بەپێی دەسەڵاتی دادوەری خۆی سەیری ئەو سکاڵایە دەکات".

 

باکگراوند: ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو، بە بڕیاری ئەنجوومەنی کۆمیسیاران و لەسەر سکاڵای سەرۆکوەزیران بارزانی، سەرجەم ئامادەکارییەکانی بەڕێوەبردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕاگیرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: