ئاژانسی وزەی ئەتۆم: ئێران خواستی جددی بۆ دانوستان هەیە

شەیری بکە لە:
ئاژانسی وزەی ئەتۆم: ئێران خواستی جددی بۆ دانوستان هەیە

وێستگەیەکی ئەتۆمی ئێران:گێتی

ئاڤا نیوز 


ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایدەگەیێنێت، دوای زیاتر لە ساڵێک جارێکی دیکە ئێران خواستی جددی بۆ دانووستان لەگەڵ ئاژانسەکە سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی پیشانداوە.


لێدوانی فەرمی: ڕافایل گرۆسی، بەڕێوەبەری ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم ڕایگەیاند: "ئەو ڕێبازە نوێیەی ئێران بەرامبەر بە ئاژانسی نێودەوڵەتی دەیگرێتەبەر، دەکرێت نیشانەی خواستی تاران بێت بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی لەگەڵ واشنتن".


زانیاریی زیاتر: پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم کە لە چەند مانگی ڕابردوودا گرژیی بەخۆیەوە بینی، "دەتوانێت بچێتە قۆناغێکی نوێ و پێدەچێت تاران بیەوێت دانوستان لەسەر پرسە جدییەکان بکات. ڕافایل گرۆسی ئەم قسانەی بۆ ڕۆژنامەی "فاینانشیاڵ تایمز"ی بەریتانی کردووە.


ئەمەش بزانە: ڕافائیل گرۆسی ڕۆژی شەشی ئایار لە سەردانەکەی بۆ ئێران لەگەڵ کاربەدەستانی ئەو وڵاتە گەیشتبووە "لێکتێگەیشتنێکی هاوبەش" و ئێرانیش ئامادەیی خۆی بۆ کارکردن لەسەر ڕێوشوێنی تایبەت پیشاندابوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: