ئامێری پێویست بۆ چارەسەری نەخۆشیی شێرپەنجە لە مووسڵ دابین نەکراوە

شەیری بکە لە:
ئامێری پێویست بۆ چارەسەری نەخۆشیی شێرپەنجە لە مووسڵ دابین نەکراوە

شاری مووسڵ. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای مووسڵ ئەو ئامێرانەی بۆ چارەسەری نەخۆشیی شێربەنجە بەکاردەهێنرێن، بەڕادەی پێویست دابین نەکراون و تەندروستیی نەینەوا داوای یارمەتی لە حکومەت دەکات.

 

لێدوانی فەرمی: زەکەریا ئەلبەدرانی، پزیشکی پسپۆر لە نەخۆشییەکانی شێرپەنجە لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی نەینەوا گوتی: "پارێزگای مووسڵ بەرزترین ڕێژەی شێرپەنجەی تێیدا تۆمار کراوە بەراورد بە پارێزگاکانی دیکە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئامێری پێویستی بۆ دابین نەکراوە".

 

ژمارەکان وا دەڵێن: لە هەر 100 هەزار هاووڵاتییەکی عێراق، 92 کەسیان تووشبووی شێرپەنجەن.

 

کاریگەری و لێکەوتەکان: بەهۆی لاوازیی خزمەتگوزاریی تەندروستی لە عێراق، بە سەدان نەخۆش بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕوو لە هەرێمی کوردستان و دەرەوەی وڵات دەکەن.

شەیری بکە لە: