زیاتر لە 500 کەس لە تورکیا دەستگیرکران

شەیری بکە لە:
زیاتر لە 500 کەس لە تورکیا دەستگیرکران

پۆلیسی تورکیا چەند تۆمەتبارێکی نزیک لە بزوتنەوەی گولەنییەکان بۆ دادگە دەگوازنەوە. وێنە: AFP

ئاڤا نیوز

 

حكومەتی توركیا بە تۆمەتی پەیوەندی بە گرووپی "گولەنیەكانەوە" 544 کەسی دەستگیرکرد و وەزیری ناوخۆی وڵاتەکە دەڵێت، لێکۆڵینەوەی وردیان لەبارەوە دەکرێت.


وێنە گەوەركە: حکومەتی تورکیا لە ساڵی 2016ەوە دەستی بە هەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەو کەسانە کردووە کە سەر بە گولەنییەکانن، ئەمەش بە هۆکاری ئەوەی بەرپرسانی وڵاتەکە بزووتنەوەکەی عەبدوڵڵا گولەن بە بەرپرسی سەرەکی ئەنجامدانی کودەتاکەی ساڵی 2016 دەزانن.

 

لێدوانی فەرمی: عەلی یەرلیکایا، وەزیری ناوخۆی تورکیا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیوویەتی: دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان هەڵمەتێکی نیشتمانی بووە لە 62 شار و لێكۆڵینەوەی ورد لە دەستگیركراوەكان دەكرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: گولەن کە لە ساڵی 1999ەوە لە ئەمریکا دەژی، هەمیشە ڕەتیدەکاتەوە بزووتنەوەکەی لە پشت هەوڵی کودەتاکەی مانگی تەمموزی 2016ەوە بووبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان