سەرۆک بارزانی: ناكرێ ڕێگری هەبێت لەوەی پێكهاتەكان ڕۆڵی خۆیان لە پەرلەماندا ببینن

شەیری بکە لە:
کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی ڤاتیکان - بارەگای بارزانی

کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی ڤاتیکان - بارەگای بارزانی

ئاڤا نیوز

 

سەرۆک مەسعود بارزانی لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ باڵیۆزی ڤاتیکان لە عێراق ڕایگەیاند، ناكرێ بە هیچ شێوەیەک ڕێگری هەبێت لەوەی پێكهاتەكان ڕۆڵی خۆیان لە ژیانی سیاسی و پەرلەمانیدا ببینن.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی سێشەممە14-05-2024 لە سەڵاحەددین سەرۆک بارزانی پێشوازی لە میتیا لێسكۆڤار, باڵیۆزی ڤاتیكان لە عێراق كرد كە بە مەبەستی ماڵئاوایی و كۆتاییهاتنی ئەركەكانی سەردانی سەرۆک بارزانی كردبوو.

 

لێدوانی فەرمی: سەرۆک بارزانی جەختی کردووەتەوە لەوەی  كوردستان بە بوونی جیاوازی و ڕەنگاوڕەنگی جوانە، ناكرێ بە هیچ شێوەیەک ڕێگری هەبێت لەوەی پێكهاتەكان ڕۆڵی خۆیان لە ژیانی سیاسی و پەرلەمانیدا ببینن.

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: باڵیۆزی ڤاتیكان سوپاسی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی كرد لە هەوڵەكانی بۆ بەدیهاتنی سەقامگیری و هەروەها پاراستنی كولتووری پێكەوەژیان و بەرگریكردن لە مافی پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: