کۆمیسیۆن تێبینییەکی دیکەی پارتی جێبەجێ دەکات

شەیری بکە لە:
کۆمیسیۆن تێبینییەکی دیکەی پارتی جێبەجێ دەکات

پشکنینی پەنجەمۆری هاونیشتمانییەک. وێنە: ئاڤا

ئاڤا نیوز

 

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق تێبینییەکی دیکەی پارتی دیموکراتی کوردستان لەبارەی هەڵبژاردن، کە پەیوەندی بە خوێندنەوەی پەنجەمۆری دەنگدەرانەوە هەیە جێبەجێ دەکات.

 

وێنە گەورەکە: یەكێک لە تێبینییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەسەر چارەسەرکردنی کێشەی پەنجەمۆری 20%ـی دەنگدەرانە، کۆمیسیۆن بە نووسراو نووسینگەکانی ئاگادارکردووەتەوە، سەرجەم ئەو دەنگدەرانەی کێشەی پەنجەمۆریان هەیە بانگهێشت بکرێن.

 

لێدوانی فەرمی: د. عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند، "سەرجەم نووسینگەکان ڕاسپێردراون پەیوەندی بە دەنگدەرانەوە بکەن بۆ ئەوەی جارێکی دیکە پەنجەمۆریان لێوەربگیرێتەوە و پرۆسەکە بە ئامێری پێشکەوتوو دەکرێت".

 

زانیاریی زیاتر: زیاتر لە 250 هەزار دەنگدەر لە هەرێمی کوردستان کێشەی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆریان هەیە، ئەگەر 5%ـی پەنجەمۆر لەسەر ئامێرەکە بخوێنێتەوە، دەتوانن دەنگ بدەن.

 

باکگراوند: پارتی دیموکراتی کوردستان پێشتر ڕایگەیاندبوو، هەمیشە لەگەڵ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنە، بەڵام چەند مەرج و تێبینییەکی لەسەر شێوازی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن خستووەتەڕوو، کە دیارترینیان پرسی گەڕانەوەی کورسی پێکهاتەکانە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: