فەڕەنسا ژمارەیەک پرۆژە لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکات

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

ژمارەیەک پڕۆژەی فەڕەنسی لە هەرێمی کوردستان لەبواری جێبەجێکردندان و زۆربەی پڕۆژەکانیش لە دەڤەری دهۆکن، کونسوڵی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە بواری پرسەکانی گۆڕانی ئاووهەوا هەماهەنگییان لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە.

 

لێدوانی فەرمی: یان برێم، کۆنسوڵی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان بە کوردستان حەسەن، پەیامنێری دیپلۆماسیی ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "پڕۆژەیەک بە بڕی 10 ملیۆن یۆرۆ لە ئاژانسی گەشەپێدانی فەڕەنسی لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکەین و ژمارەیەک ڕێکخراوی ناحکومیی فەڕەنسی و کوردی کارمان لەگەڵدا دەکەن".

 

زانیاریی زیاتر: یان برێم ئاماژەی بەوەش کردووە، پاڵپشتیی دارایی ئەو ڕێکخراوە ناحکومییەکان دەکەین کە هاوکاریی ئەو خێزانانەن ڕووبەڕووی کێشەی پەیوەست بە گۆڕانی ئاووهەوا و کەمیی ئاو بوونەتەوە.

 

چیرۆکی سەرەکی: دوێنێ یەکشەممە، بە ئامادەبوونی سەرۆککۆماری عێراق، سەرۆكی هەرێمی كوردستان و سەرۆكوەزیران بارزانی، سیمپۆزیومی نێودەوڵەتیی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و گۆڕانی ئاووهەوا لەسەر دۆخی سیاسی، ئابووری و دیموگرافیایی عێراق بەڕێوەچوو.

شەیری بکە لە: