بریکاری وەزارەتی کۆچ: گەڕانەوەی ئاوارەکان ئارەزوومەندانەیە

شەیری بکە لە:
بریکاری وەزارەتی کۆچ: گەڕانەوەی ئاوارەکان ئارەزوومەندانەیە

کەمپێکی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان-وێنە:سۆشیال میدیا

ئاڤا نیوز


بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، "پەلەکردن لە داخستنی کەمپەکان کارێکی هەڵەیە، پێشنیازی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە بۆ ئاوارەی کەمپەکان دەکەین".


وێنە گەورەکە: بەگوێرەی بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، کۆتایی مانگی حەوتی ئەمساڵ دواوادەیە بۆ ئەوەی سەرجەم کەمپەکان دابخرێن و ئاوارەکان بگەڕێنەوە ناوچەکانیان.


لێدوانی فەرمی: کەریم نووری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "هیچ ئاوارەیەک بۆ ناوچەکەی ناگەڕێنینەوە بەبێ گەرەنتیکردنی زەمینەسازیی گەڕانەوەیان بۆ شوێنێکی گونجاو و بۆ هەر خێزانێکیش چوار ملیۆن دینار تەرخان کراوە."


ژمارەکان وادەڵێن: لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە 902هەزار ئاوارە و پەنابەر هەن، 630هەزاریان ئاوارەی عێراقیین و لە 20 کەمپی هەرێمی کوردستان  نیشتەجێن:


  • - 239هەزار و 985 ئاوارە لە شەش کەمپی هەولێرن. 
    - 131هەزار و 624 ئاوارە لە دوو کەمپی  سلێمانین.
    - 258هەزار و 453 ئاوارە لە 15 کەمپی دهۆکن.

  • گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بە گوێرەی دەستوور، گەڕانەوەی ئاوارەکان بە زۆرەملێ نابێت، ئاوارەکان لەبەر چەند هۆکارێک ئامادە نین بگەڕێنەوە، لەوانە؛ نائارامی ناوچەکانیان، حکومەتی عێراق پابەندی بەڵینەکانی نەبووە و ئاوارەکانی قەرەبوو نەکردووەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: