نەتەنیاهۆ: ڕەنگە سبەی جەنگ تەواو ببێت

شەیری بکە لە:
نەتەنیاهۆ: ڕەنگە سبەی جەنگ تەواو ببێت

بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل- وێنە:AFP

ئاڤا نیوز


سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت "ئەگەر حەماس چەک دابنێت و ڕفێنراوەکان ئازاد بکات، ڕەنگە سبەی جەنگ کۆتایی بێت". ئەوەش لەکاتێکدایە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ئیسرائیلی ڕاگەیاندووە "لەگەڵ ئۆپەراسیۆنی ڕەفەح نین".


لێدوانی فەرمی: لە نوێترین لێدوانیدا، بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "ناتوانین ڕێگە بدەین خەڵکی غەززە ناوچەکە بەڕێوەبەرن تاوەکو حەماس مابێت، دەبێت سەرکردەکانی حەماس خۆیان ڕادەست بکەن، ئەگەریش ئەو بزووتنەوەیە چەک دابنێت و دیلەکان ئازاد بکات، ڕەنگە سبەی جەنگ تەواو ببێت".


وێنە گەورەکە: ئەمریکا و بەریتانیا هۆشداری ئەوەیان داوەتە ئیسرائیل، هاوکارییە سەربازییەکانیان ڕادەگرن لە ئەگەری بەردەوامیی هێرشی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە و ئۆپەراسیۆنی زەوینی بۆ سەر ڕەفەح، ئەم هۆشدارییەش لەلایەن ئەنتۆنی بلینکن، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە ئیسرائیل دراوە. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: