پرۆژەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێگەی وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت

شەیری بکە لە:
پرۆژەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێگەی وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ دەکرێت

بارەگای سەرەکی کۆمپانیای TBEA

ئاڤا نیوز

 

کۆمپانیایی TBEAـی چینی ئامادەیی خۆی بۆ جێبەجێکردنی پرۆژەی بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێگەی وزەی خۆر بە شێوازی قەرز لە بانکە گەورەکانی چین لە هەرێمی کوردستان دەردەبڕێت.

 

وێنە گەورەکە: کەمال محەممەد ساڵح، وەزیری کارەبا پێشوازیی لە کوان شا، بەڕێوەبەری کۆمپانیای TBEAـی چینی کرد و کۆبوونەوەیەکی گرنگیان کرد، کە ئامانج لێی گفتوگۆکردن بوو بۆ ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەکی بەرهەمهێنانی کارەبا لەرێگەی وزەی خۆر لە هەرێمی کوردستان.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند: "بەڕێوەبەری کۆمپانیاکە ئامادەیی خۆی بۆ هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیا ناوخۆییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ دابینکردنی گۆڕەر، کێبڵ و پێداویستییەکانی کارەبا دەربڕی".

 

زانیاریی زیاتر: TBEA گەورەترین کۆمپانیای دروستکردنی گۆڕەر و سێیەمین کۆمپانیای بواریی کارەباییە لە چین، پڕۆژەکانی لە بواری گواستنەوە و بەرهەمهێنانی کارەبا لەڕێگەی وزەی خۆر بە شێوازی پێدانی قەرز لە بانکە گەورەکانی چین جێبەجێ دەکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ