نێچیرڤان بارزانی: پێویستە بەغدا پابەندییەکانی بەرامبەر هەولێر جێبەجێ بکات

شەیری بکە لە:
نێچیرڤان بارزانی: پێویستە بەغدا پابەندییەکانی بەرامبەر هەولێر جێبەجێ بکات

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان

ئاڤا نیوز


سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەبەوەدەدات، هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاراستەی چارەسەری کێشەکان لەگەڵ عێراق جێگەی دەستخۆشین.


وێنە گەورەکە: سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە سیمپۆزیەمی نێودەوڵەتیی کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و گۆڕانی ئاووهەوا، گوتارێکی پێشکەشکرد و لەبەشێکیدا تیشکی خستەسەر پابەندییەکانی بەغدا لەگەڵ هەولێر.


لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "پێویستە بەغدا پابەندییەکانی بەرامبەر هەولێر جێبەجێ بکات، هاوکات دەستخۆشی لە هەنگاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاراستەی چارەسەری کێشەکان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ دەکەین".


لە لایەکی دیکەوە:عێراق کەوتووەتە ژێر کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوا، ساڵانە سەدان کیلۆمەتر زەوی کشتوکاڵی عێراق بە بیابان دەبن، عێراق و هەرێمی کوردستانیش زیاتر لە وڵاتانی دیکە پێویستیان بە کارکردن بۆ ڕووبە ڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان هەیە. سەرۆكی هەرێمی كوردستان وای گوت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: