نێچیرڤان بارزانی بۆ ئاڤا نیوز: بەمزووانە وادەی نوێ بۆ هەڵبژاردن ڕادەگەیێنین

شەیری بکە لە:
نێچیرڤان بارزانی بۆ ئاڤا نیوز: بەمزووانە وادەی نوێ بۆ هەڵبژاردن ڕادەگەیێنین

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان-ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز 

 

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ ئاڤا نیوز ئاشكرایكرد، بەمزووانە وادەیەکی نوێ بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ڕادەگەیێنین.  


وێنە گەورەکە:
دادگەی باڵای فیدراڵیی عێراق، لەسەر سکاڵای سەرۆکوەزیران بارزانی بڕیاری دا جێبەجێکردنی سیستەمی تۆمار و پەسەندکردنی لیستی کاندیدەکان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان ڕابگرێت، تاوەکو ئەوکاتەی دۆسیەکە یەکلایی دەبێتەوە.


ئەوەی پێشبینی دەكرێت:
هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن هەڵبژاردن لە وادەی خۆی ناکرێت و دوادەخرێت.


لێدوانی فەرمی: نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کورستان بە كوردستان حەسەن پەیامنێری دیپلۆماسی ئاڤا نیوزی گوت: بەمزووانە وادەیەكی نوێ بۆ هەڵبژاردن ڕادەگەیێنین
.


باكگراوند:
دواینجار سەرۆكی هەرێمی كوردستان ڕۆژی 10-6-2024 ی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرد.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: