لیژنەیەکی پسپۆڕ لە مرداربوونەوەی نەورەسەكان دەكۆڵێتەوە

شەیری بکە لە:
لیژنەیەکی پسپۆڕ  لە مرداربوونەوەی نەورەسەكان دەكۆڵێتەوە

نەورەسێکی مرداربووەوە

ئاڤا نیوز

 

لیژنەیەکی پسپۆڕی وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە مەبەستی بەدواداچوونی زانستی بۆ مرداربوونەوەی باڵندە نەورەسەکان سەردانی دەڤەری ڕاپەڕین دەکات.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: بە فەرمانی وەزیری تەندروستی، لیژنەیەکی پسپۆڕ سەردانی دەڤەری ڕاپەرین دەکات بە مەبەستی بەدواداچوونی زانستی لەسەر هۆکاری مرداربوونەوەی باڵندە نەورەسەکان و  ھەماھەنگی لەگەڵ فەرمانگەکانی ڤێتەرنەری و چۆنیەتی ئەنجامدانی ڕووپێو و و ئەنجامدانی پشکنینی تاقیگەیی.


بۆچی گرنگە: مەبەستی سەردانی لیژنەکە بۆ پاراستنی تەندروستیی ھاووڵاتییان و ڕێگەگرتنە لە ئەگەری گواستنەوەی ھەر ڤایرۆسێک لە نێوان باڵندە و مرۆڤدا.


گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: شەوی ڕابردوو وەزارەتی تەندروستیی ڕایگەیاند، داوا لە هاووڵاتییان دەکەن بە ھیچ شێوەیەک سەردانی شوێنی نەورەسەکان لە دەریاچەی دووکان نەکەن.


باكگراوند: دوو ڕۆژ لەمەوبەر کۆمەڵێک باڵندەی کێوی لە جۆری نەورەس لەسەر زێی بچووک تووشی نەخۆشییەکی تایبەت بوون، لە ئەنجامی پشکنینەکان دەرکەوتووە کە نەخۆشییەکە بە هۆی ڤایرۆسێکەوەیە.

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ