دوای كۆبوونەوەكەی لەگەڵ سیستانی.. سەدر خۆی بۆ گەڕێكی دیكەی ململانێ ئامادە دەكات

شەیری بکە لە:
دوای كۆبوونەوەكەی لەگەڵ سیستانی.. سەدر خۆی بۆ گەڕێكی دیكەی ململانێ ئامادە دەكات

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر :AFP

ئاڤا نیوز


دوای دووساڵ لە شکستی بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق بەبێ ڕکابەرە شیعەکانی، موقتەدا سەدر دەیەوێت بگەڕێتەوە شانۆی سیاسی لە عێراق.


وێنە گەورەکە: موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لەدوای ساڵی 2003 ەوە لە عێراق دەرکەوت، بەتایبەت دوای بەریەککەوتنی لەگەڵ ئەمریکا، لە ساڵی 2021 یش لیستەکەی زۆرترین دەنگی هێنا بەڵام لە پرۆسەی سیاسی کشایەوە.


زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوتەی چەند سەرچاوەیەکی نزیک لە موقتەدا سەدر بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز، موقتەدا سەدر کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی و بەرهەمداری لەگەڵ عەلی سیستانی مەرجەعی شیعە کردووە و دەیەوێت لە هەڵبژاردنی چاوەڕوانکراوی 2025 بە هێزێکی نوێوە بگەڕێتەوە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاژانسی ڕۆیتەرز قسەی لەگەڵ 20 سەرچاوەی نزیک لە سەدر و لایەنە شیعەکان کردووە، بەتایبەت پیاوانی ئایینی لە نەجەف و نزیکە سیاسییەکانی سەدر، بەگوتەی یەکێکیان سەدر ئەمجارە دەیەوێت بە هێزێکی کاریگەر بگەڕێتەوە، بەڵام خۆی بڕیاری خۆبەربژێرکردنی نەداوە.


ئەمەش بزانە: بەگوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە سیستانی، موقتەدا سەدر بەمدواییە لەگەڵ سیستانی کۆبوونەوەیەکی ئەرێنی کردووە، بەتایبەت کە سیستانی ئامادە نییە هیچ سیاسییەک ببینێت بەڵام ئامادەبووە چاوی بە سەدر بکەوێت. 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: