هەورەبرووسکە 80 دۆنم زەوی داچێنراو بە گەنم لە کەرکووک دەسووتێنێت

شەیری بکە لە:
هەورەبرووسکە 80 دۆنم زەوی داچێنراو بە گەنم لە کەرکووک دەسووتێنێت

زەوییەکی بە گەنم داچێنراو کە بەهۆی هەورەبرووسکەوە سوتاوە

ئاڤا نیوز

 

هەورەبرووسکە لە زەوی دوو جووتیاری گوندێکی پارێزگای کەرکووک دەدات و بەو هۆیەوە 80 دۆنم زەوی داچێنراو بە گەنم دەسووتێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: میدیاکانی عێراق بڵاویانکردووەتەوە، ئەمڕۆ شەممە هەورەبرووسکە لە کێڵگە گەنمەکانی نزیک گوندێکی سەر بە قەزای ڕیاز لە باشووری ڕۆژئاوای کەرکووکی داوە و بەهۆیەوە ئاگر کەوتووەتەوە و 60 دۆنمی جووتیارێک و 20 دۆنمی دیکەی جووتیارێکی دیکە سووتاون.

 

زانیاریی زیاتر: دوای چەند کاتژمێرێک ئاگرەکە لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی و خەڵکی گوندەکەوە کۆنترۆڵکراوە.

 

لەلایەکی دیکەوە: پێشتر محەممەد خوزاعی، گوتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاندبوو: سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاری داوە قەرەبووی ئەو جووتیارانە بکرێنەوە کە بیسەلمێنن زەوییە داچێنراوەکانیان یاخود بەروبوومەکانیان بەهۆی کەشوهەوای ئەم دواییە زیانی بەرکەوتووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: