تورکیا لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەیە کە هاوکاریی بۆ غەززە دەنێرن

شەیری بکە لە:
تورکیا لە ڕیزبەندی یەکەمی ئەو وڵاتانەیە کە هاوکاریی بۆ غەززە دەنێرن

کاروانی هاوکارییەکانی تورکیا بۆ غەززە. وێنە: دەیڵی سەباح

ئاڤا نیوز


وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، تورکیا لە پلەی یەکەمی جیهاندایە لە هاوکاریکردنی غەززە و بڕی هاوکارییەکانیش گەیشتووەتە 54 هەزار تۆن.

 

وێنە گەورەکە:  حکومەتی تورکیا یەکێکە لەو وڵاتانەی پشتیوانی تەواوی خەڵکی غەززە دەکات و لەسەرەتایی جەنگەوە بەتووندی لێدوان دژی ئیسرائیل دەدات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ، 54 تۆن هاوکاری مرۆیی بۆ غەززە نێردراوە، وڵاتەکەیان بەردەوام دەبێت لە درێژکردنی دەستی یارمەتی بۆ خەڵکی غەززە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: 30%ـی ئەو هاوکارییانەی بە غەززە گەیشتووە، لە تورکیاوە نێردراوە و بەشێکی زۆری هاوکارییەکانیش خۆراک و دەرمانن.

 

ژمارەکان وادەڵێن: هەفتانە 127 تۆن ئاوی خواردنەوە لەلایەن تورکیاوە دەگەیەنرێتە غەززە و زیاتر لە 400 بریندار و نەخۆش لە تورکیا چارەسەر دەکرێن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان