ئەم هەفتەیە ژمارەی زەوییەکان بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران دەخرێنەڕوو

شەیری بکە لە:
ئەم هەفتەیە ژمارەی زەوییەکان بۆ دابەشکردن بەسەر فەرمانبەران دەخرێنەڕوو

کۆبوونەوەی وەزارەتی شارەوانی لەبارەی دابشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران

ئاڤا نیوز

 

بەڕێوبەری گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی لە وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند، ڕێنوێنی و ڕێکارەکانی چۆنیەتی پێدانی زەوی بە فەرمانبەران تەواو کراوە و دراوەتە ئەنجوومەنی وەزیران، لە چەند ڕۆژی ئایندەدا ژمارەی زەوییەکان دەخرێنەڕوو.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 27-03-2024، سەرۆکوەزیران بارزانی، نۆ بڕیاری لە بەرژەوەندیی هاونیشتمانیان دەرکرد کە یەکێک لەوانە دابەشکردنی زەوی بوو بەسەر فەرمانبەرە سوودمەندنەبووەکان.

 

ئەوەی پێشبینی دەکرێت: وەزارەتی شارەوانی، سەرجەم لایەنەکانی ڕاسپاردووە کە پرسی دیاریکردنی زەوییەکان یەکلایی بکەنەوە، ئەم هەفتەیە یەکلاکەرەوە دەبێت و بە کردەوە ژماری زەوییەکان دەخرێنە ڕوو.

 

لێدوانی فەرمی: د. چوارس عەبدولهادی، بەڕێوبەری گشتیی نەخشەدانانی ئاوەدانی لە وەزارەتی شارەوانی ڕایگەیاند: ئێستا بەشێک لە شارەوانییەکان، زەویی پێویستیان هەیە و بەشێکی دیکەش خەریکی چارەسەرکردنی کێشەکانن.

 

پێدراوە ڕاستەکان: بڕیارەکە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست دەگرێتەوە، بەڵام بە قۆناغ دەبێت. بەپێی خاڵ، خزمەت، خێزان و منداڵ زەوییەکان دابەش دەکرێن. ڕووبەری زەوییەکان 200 مەتر دەبێت و فەرمانبەر ئازادە دەیکاتە خانوو یان دەیفرۆشێتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: