گرووپێکی چەکداریی عێراقی بۆردوومانکردنی بنکەیەکی ئیسرائیل لە ئەستۆ دەگرێت

شەیری بکە لە:
گرووپێکی چەکداریی عێراقی بۆردوومانکردنی بنکەیەکی ئیسرائیل لە ئەستۆ دەگرێت

وێنەی گرووپێکی چەکداری لە عێراق. وێنە؛ واشنتن پۆست

ئاڤا نیوز

 

"بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی" لە عێراق بەرپرسیاریەتیی بۆردوومانکردنی بنکەی ئاسمانیی ڕامۆنی ئیسرائیلی لە خاکی فەڵەستین لە ئەستۆ گرت.

 

وێنە گەورەکە: دوای هەڵگیرسانی شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و حەماس، چەندین گرووپی نزیک لە ئێران هێرش دەکەنەسەر ئیسرائیل و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە کەنداوی عەرەب و دەریای سوور.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: گرووپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ شەممە 11-5-2024 "موجاهیدەکانی مەقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق، بنکەی ئاسمانی ڕامۆنیان لە خاکی فەلەستین بە مووشەکی کروز کردە ئامانج."

 

زانیاریی زیاتر: گرووپە چەکدارەکەی عێراق ئاماژە بەوە دەدات، ئەو هێرشانەیان بۆ سەر بنکەکانی ئیسرائیل "لە بەرامبەر بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری و پشتیوانییە لە گەلەکەمان لە غەززە، هاوکات وەڵامێکە بۆ ئەو کۆمەڵکوژیانەی کە کیانی زایۆنیستی بەرامبەر بە هاووڵاتیانی سڤیلی فەڵەستینی ئەنجامی دەدات."

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: