سەرۆکی سووریا وادەی هەڵبژاردنی وڵاتەکەی دیاریدەکات

شەیری بکە لە:
سەرۆکی سووریا وادەی هەڵبژاردنی وڵاتەکەی دیاریدەکات

بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا. وێنە؛ تایمز

ئاڤا نیوز


بە بڕیاری بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا، هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان، کە بە ئەنجوومەنی گەل ناسراوە، لە ناوەڕاستی مانگی تەمووزی ئەمساڵ بەڕێوەدەچێت.
 

وێنە گەورەکە:  لە سووریا هەڵبژاردن هەر چوار ساڵ جارێک بەڕێوەدەچێت، حیزبی بەعس بە سەرۆکایەتی بەشار ئەسەد هەمیشە زۆرینەی کورسییەکان بەدەست دەهێنێت، ئەمە لە کاتێکدایە کە دانیشتوانی ناوچەکانی دەرەوەی دەسەڵاتی حکومەتی سووریا و بە ملیۆنان پەنابەر لە دەرەوەی وڵات ناتوانن بەشداری دەنگدانەکە بکەن.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەشار ئەسەد، لە هەژمارەکانی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی: ناوەڕاستی مانگی تەمموز وەک "وادەی  هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی گەل بۆ خولی چوارەمی یاسادانان" دیاری بکرێت.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەڵبژاردنی داهاتوو لە کاتێکدایە کە سووریا، دوای 13 ساڵ لە شەڕی ناوخۆیی بە خراپترین قەیرانی ئابووریدا تێدەپەڕێت و زۆرینەی خەڵکەکەی لەژێر هێڵی هەژاریەوە دەژین، سزا ئابوورییەکانی ڕۆژئاواش دۆخەکەی  خراپتر کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: