لە دهۆک سێ کەس لە کاتی بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران

شەیری بکە لە:
لە دهۆک سێ کەس لە کاتی بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران

وێنەی ماددەی هۆشبەر- گالووپ

ئاڤا نیوز


لە سنووری پارێزگای دهۆک، سێ کەس بە تۆمەتی بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرووپەکە کاری بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەریان کردووە، لە کاتی دەستگیرکردنیان سەرقاڵی فرۆشتنی ماددەکان بوون.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: لەکاتی دەستگیرکردنیان، تۆمەتبارەکان ماددەی کریستاڵ و هیرۆیینیان پێ بووە و بەنیازبوون بڵاوی بکەنەوە. ئەمە لە ڕاگەیێنراوی ئاسایشی دهۆکدا هاتووە.


زانیاریی زیاتر: پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباران کراوەتەوە و بە گوێرەی ماددەی 26 لە یاساکانی پەیوەست بە مادەی هۆشبەر، مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.


بۆچی گرنگە: دەستگیركردنی بازرگانان و بەكارهێنەرانی ماددەی هۆشبەر وادەكات كەمتر ماددەكە بڵاو ببێتەوە و هاووڵاتیان بەدوور بن لە ئاڵوودەبوون بە ماددەی هۆشبەر.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: