ئیسرائیل نزیکەی 300هەزار دانیشتووی ڕەفەح ڕادەگوێزێت

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل نزیکەی 300هەزار دانیشتووی ڕەفەح ڕادەگوێزێت

ئاوارەبوونی دانیشتووانی ڕەفەح- وێنە: ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز


سوپای ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنی سەر ڕەفەحی فراوانتر کردووە، لەو چوارچێوەیەشدا نزیکەی 300هەزار کەسی لە ڕۆژهەڵاتی ڕەفەح ڕاگواستووە.


وێنە گەورەکە: سەرەڕای هۆشدارییەکانی ئەمریکا و نیگەرانییە نێودەوڵەتییەکان، ئیسرائیل بە ژمارەیەکی زۆر تانک و سەرباز، ڕەفەحی گەمارۆ داوە و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی فراوانتر کردووە. 


لە لایەكی دیكەوە: سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەی کورتەنامە و پەیامی دەنگیی مۆبایلەوە دانیشتووانی چەند ناوچەیەکی ڕەفەحی ئاگادار کردووەتەوە کە شوێنەکانیان جێبهێڵن. 


زانیاریی زیاتر: ئیسرائیل ئەو کەسانەی بۆ ناوچەی ئەلمەواسی، کە بە "ناوچەی مرۆیی" ناوبراوە، گواستووەتەوە. نەتەوە یەکگرتووەکانیش هۆشداری داوە کە ئەو ناوچەیە ژمارەیەکی زۆر خەڵکی لێیە و توانای وەرگرتنی خەڵکی نوێی نییە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: