عێراق و ئیتالیا ڕێککەوتنێک بە بەهای 700 ملیۆن دۆلار واژۆ دەكەن

شەیری بکە لە:
عێراق و ئیتالیا ڕێککەوتنێک بە بەهای 700 ملیۆن دۆلار واژۆ دەكەن

ئاڵای عێراق و ئیتالیا

ئاڤا نیوز 


حکومەتی عێراق ڕێککەوتن و یاداشتێکی لەبارەی پارەدارکردنی پڕۆژە پیشەسازییەکان، بە بڕی 700ملیۆن دۆلار لەگەڵ ئیتالیا واژۆ کرد.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: محەممەد دەراجی، ڕاوێژکاری سوودانی ڕایگەیاند:"بە فەرمانی محەممەد شیاع سوودانی لیژنەی باڵای گەرەنتییە سیادییەکان، ڕێککەوتنی لەگەڵ دامەزراوەی شاسا بۆ متمانە بەخشینی ئیتالی واژۆ کرد".


زانیاریی زیاتر: جگە لە ڕێککەوتنەکە شەش یاداشتی لێکتێگەیشتن لەنێوان عێراق و ئیتالیا واژۆ کراوە، بۆ ئامادەکردنی شەش کارگەی بەرهەمهێنانی شووشە، دەرمان، ئاسن، غاز و بەخێوکردنی پەلەوەر و هێلکەیە لە نێوان سەرمایەدارانی هەردوو وڵات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بانکی عێراقی بۆ بازرگانی و دوو بانکی ئیتالی ئەركی پارەدارکردنی ئەو پڕۆژانە لە ئەستۆ دەگرن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: