لە ئەفغانستان بە هۆی لافاوەوە سەدان کەس گیانیان لەدەست دا

شەیری بکە لە:
لە ئەفغانستان بە هۆی لافاوەوە سەدان کەس گیانیان لەدەست دا

دیمەنێكی لافاوەكە- AFP

ئاڤا نیوز


بە هۆی شەپۆلی بارانبارینی بەخوڕ و کەوتنەوەی لافاو لە ئەفغانستان، لانیکەم 200 کەس، تەنیا لە یەک پارێزگاری ئەو وڵاتە، گیانیان لەدەست دا.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوێرەی داتاکانی ڕێکخراوی کۆچبەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، جگە لە گیانلەدەستدان، هەزاران خانووش لە پارێزگاری بەغلانی باکووری ئەفغانستان، ڕووخاون یان زیانیان بەر کەوتووە و خەڵکەکەی ئاوارە بوون. 


زانیاریی زیاتر: حکومەتی تاڵیبان وەزارەتە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپاردووە فریای زیانلێکەوتووان بکەون، داواشی لە خەڵک کردووە یارمەتیدەر بن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: