سێ تۆمەتباری کۆمەڵکوژیی سپایکەر دەستگیر دەکرێن

شەیری بکە لە:
سێ تۆمەتباری کۆمەڵکوژیی سپایکەر دەستگیر دەکرێن

دیمەنێكی هەڵگرتنەوەی تەرمی كوژراوانی سپایكەر لە ساڵی 2015- ئەرشیفی میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 


عێراق سێ ئەندامی داعشی لە سووریا گەڕاندەوە کە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی كۆمەڵكوژیی سەربازگەی سپایکەر لە ساڵی 2014.


چیرۆکی سەرەکی: لە ساڵی 2014 ڕێکخراوی داعش دەستی بەسەر 40% خاکی عێراقدا گرت، دوای چەند ڕۆژێک زیاتر لە هەزار و 700 سەربازیان لە سەربازگەی سپایکەر لە تکریت کوشت و هەندێکیان بە زیندوویی كردنە ژێر خاكەوە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: هەواڵگریی عێراق ڕایگەیاند کە سێ تۆمەتبارەکەی داعشیان گەڕاندووەتەوە بۆ عێراق بێ ئەوەی هیچ زانیارییەکی دیکە ئاشکرا بکات. 


لە لایەکی دیکەوە: هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (هەسەدە) کە هەواڵەکەی پشتڕاست کردووەتەوە، ڕایگەیاند: دوو ئەندامەکەی داعش کە بەشداربوون لەو کۆمەڵکوژییەکەی سپایکەر، ڕادەستی عێراق کراونەتەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ