مۆنتیكارلۆ: چەند لایەنێكی عێراقی هەوڵ دەدەن سەركردەكانی حەماس بهێننە بەغدا

شەیری بکە لە:
مۆنتیكارلۆ: چەند لایەنێكی عێراقی هەوڵ دەدەن سەركردەكانی حەماس بهێننە بەغدا

چەند سەرکردەیەکی حەماس-وێنە:میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز 


لەنێوان عێراق و ئێران و بزووتنەوەی حەماس گفتوگۆ هەیە بە مەبەستی گواستنەوەی سەرکردەکانی حەماس و جێگیرکردنیان لە بەغدا. ئەمەش میدیایەکی فەڕەنسی ئاشکرای کردووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: وێستگەی ڕادیۆی مۆنتیکارلۆ، بڵاوی کردەوە: "گفتوگۆ لەنێوان عێراق و ئێران و بزووتنەوەی حەماس دەستی پێ کردووە بۆ گواستنەوەی سەرکردەکانی حەماس و جێگیرکردنیان لە بەغدا، ئەم هەوڵانەش لە لایەن 'چوارچێوەی هەماهەنگی'ـیەوە سەرکردایەتی دەکرێن و ئێرانیش پاڵپشتی خۆی بۆ ئەم هەوڵانە ڕاگەیاندووە".


هۆکارە زانراوەکان: ئامانجی ئەم هێزانەش لەم کارەیان، نیشاندانی عێراقە وەک بەشێک لە 'بەرەی مقاوەمە' لە ناوچەکە.


ئەو مانایەی دەیگەیێنێت: گەیاندنی پەیامیشە بۆ وڵاتانی وەک سعوودیە و ئیمارات کە دژایەتیی حەماس دەکەن. چوارچێوەی هەماهەنگی، دەیەوێت نیشانی بدات پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و دەسەڵاتی فەڵەستینی و حەماس
بەهێزە . ڕادیۆی مۆنتیکارلۆ وادەڵێت.


وێنە گەورەکە: لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە کە شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس دەستی پێ کردووە، ژمارەیەک لایەنی عێراقی کە نزیکن لە ئێران بەردەوام هەڕەشە لە ئیسرائیل و ئەمریکا دەکەن و چەند جارێکیش بە مووشەک و درۆن هێزەکانی ئەمریکا و خاکی ئیسرائیلیان کردووەتە ئامانج.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: