ناوی وڵاتە بێلایەن و دژەكانی ئەندامیەتیی هەمیشەیی فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان

شەیری بکە لە:
ناوی وڵاتە بێلایەن و دژەكانی ئەندامیەتیی هەمیشەیی فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان

كۆبوونەوەی نەتەوە یەكگرتووەكان- وێنە: گێتی

ئاڤا نیوز 


لە کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، نۆ دەوڵەت دژ و 25 وڵاتی دیکە بێلایەنییان هەڵبژارد لە بەرامبەر بە ئەندامبوونی هەمیشەیی فەڵەستین لە نەتەوە یەکگرتووەکان.


وێنە گەورەكە: دوێنێ هەینی  کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکی پەسەند کرد، تێیدا پێشنیازی کرد ئەنجوومەنی ئاسایش بە شێوەیەکی ئەرێنی بە ئەندامیەتیی فەڵەستیندا بچێتەوە بۆ ئەوەی ببێتە ئەندامی هەمیشەیی.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەرجەنتین، چیک، هەنگاریا، مایکرۆنیزیا، ناورۆ، بالاو، بابواغینیای نوێ، ئەمریکا و ئیسرائیل دژی بە ئەندامبوونی هەمیشەیی دەوڵەتی فەڵەستین بوون.


زانیاریی زیاتر: ئەو وڵاتانەی بێلایەنییان هەڵبژارد: ئەڵبانیا، ئەڵمانیا، ئیتالیا، نەمسا، بولگاریا، کەنەدا، ئۆکراینا، بەریتانیا، سویسرا، سوید، کرواتیا، ڕۆمانیا، فیجی، فینلاند، جۆرجیا، لاتیڤیا، لیتوانیا، مالاوی، دوورگەی مارشاڵ، مۆناکۆ، هۆڵەندا، مەقدۆنیای باکوور، پاراگوای، مۆلدۆڤا و فانواتا بوون.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: