ئۆکراینا دانیشتووانی خارکێڤ دەگوازێتەوە

شەیری بکە لە:
ئۆکراینا دانیشتووانی خارکێڤ دەگوازێتەوە

خانەوادەیەکی ئۆکراینا بە بەردەم باڵەخانەیەکی رووخاودا تێدەپەڕن - وێنە:Getty

ئاڤا نیوز

 

سوپای ڕووسیا هێرشێکی فراوانی کردووەتە سەر هەرێمی خارکێڤ لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا، ئۆکرایناش هەوڵ دەدات بەشێک لە دانیشتووانی سنووری ناوچەکە بۆ شوێنی پارێزراو بگوازێتەوە. 

 

وێنە گەورەکە: لە کۆتاییەکانی ساڵی 2022 سوپای ئۆکراینا توانی لە هەرێمی خارکێڤ پاشەکشە بە سوپای ڕووسیا بکات، بەڵام ئێستا سوپای ڕووسیا بە بە‌هێزییەوە گەڕاوەتەوە و ئۆکرایناش کێشەی کەمیی چەک و تەقەمەنیی هەیە. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە شوباتی 2022ـەوە شەڕی نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا دەستیپێکردووە، ڕووسیا نزیکەی 20%ـی خاکی ئۆکراینای داگیر کردووە.

 

لێدوانی فەرمی: ڤلادمێر زێلێنسكی، سەرۆكی ئۆكراینا ڕایگەیاند: هیچ زیانێك بەر هێزەكانمان نەكەوتووە لە هێرشەكەی سەر خاركێڤ، بەتووندی وەڵامی هێرشەكەمان داوەتەوە و ڕێگری دەكەین لە هەر هێرشێكی دیكە بكرێتە سەرمان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: